لیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمان جەخت لە سەر پێداچوونەوە به‌ پلانی وەرگرتنی گشتی و تایبەت لە تایبەتمەندیە پزیشکییەکاندا دەکاتەوە

لیژنەی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕۆژی دووشەمە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار مزاحم خەیات سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌ بەست، بۆ تاوتوێکردنی‌ ئه‌و بابەتانەی‌ لە خشتەی کارەکاندایە.
لیژنە کۆبوونەوەکەی دەست پێکرد بە تاوتوێكردنی‌ یاسای پەیمانگەی ئامادەکردنی مفەوەزەکانی پۆلیس و یاسای فێرکردنی ئەهلی و ئەو قۆناغانەی‌ کە لیژنە لقیەکەی تایبەت بەخوێندنەوەی یاساکە پێی گەیشتووە.
هەروەها لیژنەکە بابەتی وەرگرتن لە خوێندنە باڵاکاندا خسته‌ڕوو، جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە بۆشاییەکان پڕکرێنەوە لەو کورسیانه‌ی‌ کە ماونەتەوە بە گوێرەی پلانی‌ پەسەندکراوی‌ دەستەی ڕا.
هەروەها لیژنە جەختیكرده‌وه‌ لە پێویستی دووبارە پێداچوونەوە بە پلانە دانراوەکەی‌ تایبه‌ت بە وەرگرتنی گشتی و تایبەتی ل ەتایبەتمەندە پزیشکیەکاندا، جگە لە بەدواداچوونی بابەتی تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندن لە گەڵ وەزارەتدا.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣١/٧/٢٠٢٣