لیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی تاوتوێی‌ کاری لیژنە لاوه‌كیه‌كان دەکات کە بۆ بەدواچونی ئەو یاسایانەی تایبەتن بە فێرکردنی باڵاوە پێکهێنراون

لیژنەێ خوێندنی‌ باڵای‌ بە سەرۆکایەتی د.مزاحم خه‌یات سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامە بەڕێزەکان، ڕۆژی شەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێكردنی‌ ئەو بابەتانەی كه‌ خراونەتە ناو خشتەی کارەکانی‌ لیژنه‌دا.
لە کۆبوونەوەکەدا نمایشی خشتەی کارەکان کرا، کە بریتیبوو لە پێداچوونەوەی تێبینیەکانی لیژنە لاوه‌كیه‌ پێکهێنراوەکان لە ناو لیژنەکەدا، بۆ بەدواداچوونی ئەوی اسایانەی کە تایبەتن بە خوێندنی باڵاوە.
لیژنەکە بڕیاریدا له‌ كۆتایی هەفتەدا ده‌ست بكات به‌ به‌ستنی‌ كۆبوونەوەکان، بۆ تەواوکردن و ناردنیان بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٩/٢٠٢٣