لیژنەی خوێندنی‌ باڵای‌ پەڕلەمانی تاوتوێی نۆیەم هەموارکردنی یاسای وەزارەتی خوێندنی‌ باڵا دەکات

لیژنەی خوێندنی‌ باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار د.مزاحم خه‌یات سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامە بەڕێزەکان، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست، بۆ تاوتوێكردنی بابەتەکانی‌ ناو خشتەی کارەکانی‌ لیژنه‌.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنەکەدا بەسترا تاوتوێی‌ نۆیەم هەموارکردنی یاسای خوێندنی‌ باڵای‌ ژمارە (٤٠) لە ساڵی١٩٨٨ كرا، بۆ کۆتایی هێنان بە خوێندنەوەی ئه‌و تێبینیانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن زانکۆکانه‌وه‌ پێشکەش کراون، بۆ ئەوەی بخرێنه‌به‌رده‌م ئه‌ندامان بۆ دەنگ لەسەریان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٩/٢٠٢٣