لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕڵەمان فەرمان دەدات بە هه‌ژماركردنی هەموو پڕۆژە وەزارەتیە دواکەوتووەکان
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە، ئه‌مڕۆ یەکشەممە ١٩/٣/٢٠٢٣، نوسراوی فەرمی ئاراستەی پارێزگارە بەڕێزەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەکات، تیایدا داوای کرد کە له‌ماوه‌ی ئه‌وپه‌ڕی 72 كاتژمێردا لیژنە ئاگادار بکرێته‌وه لە هەموو پڕۆژە دواكه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان له بواری خزمەتگوزاریدا.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان په‌رله‌مانتار عەلی حمیداوی ئاشکرایکرد کە لیژنەکە نووسراوی فەرمی بە پەلەی ئاراستەی پارێزگاکان کردووە تیایداداوای کردووە لەو پڕۆژە دواکەوتووەكانی وەزارەته‌كان لەماوەیەکدا کە ئەو پەڕی حەفتاو دوو کاتژمێردا ئاگاداربكرێنه‌وه، بۆ ئەوەی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و هۆكاره‌كانی دواکەوتنیان بزانرێت و لێپرسینەوە له‌گه‌ڵ لایەنە کەمتەرخەمەکان بکرێت، جا هەرکەسێک بن و كار بكه‌ن بۆدووبارەکارکردن لە هەموو پڕۆژە دواکەوتووەکاندو لابردنی هۆی دواکەوتنەکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵسپێردراوەکان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژەیدا کە لیژنەی خزمەتگوزاریەکان له ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هه‌ڵده‌ستێت به هەڵمەتێکی گەورە بۆ کۆتایی پێهێنانی کاری گەندەڵی لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەکاندا کە وەزارەتە جیاوازەکان بەجێی دەهێنن لە بەغداو پارێزگاکانداو گووتی كه لیژنەکه‌ی چاوپۆشی لە کەس ناکات لەوانەی هەوڵی بە کارهێنانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان ده‌ده‌ن بۆ بەده‌ستهێنانی سودی تاكه‌كه‌سی خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ی خزمەتگوزاریی ڕاستەقینە بۆهاوڵاتیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/٣/٢٠٢٣