لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ڕێکخستن و ئامادەکردنی سەردانی چلە
سەردانی چلەی ئیمام حوسهین بە یەکێک لە دەرکەوتووترین دیاردە دینیەکان دادەنرێت، ئەوەی کە عێراق ساڵانە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەوە بۆنەیەکە ملیۆنەها کەس لە سەردانکاران کۆدەکاتەوە لە هەموو لایەکانی عێراق و جیهاندا، بۆ سەردانی مەزاری ئیمام حوسەین سڵاوی خودای لە سەر بێت و ئەبو فەزل عەباسی برای لە شاری کەربەلای پیرۆزدا.
ئەم سەردانە بەها ئاینی و مرۆڤایەتیەكانی باڵا دەنوێنێت، ئەوەی کە لە دڵی عێراقیەکاندایەو لێبوردنە گەورەکان دەچەسپێنێت کە پێشکەشی دەکەن لە پێناوی ستایشی بەهاکانی دادوەری و مرۆڤایەتیدا.
لیژنەی خزمەتگوزاری پەڕلەمانی خۆشحاڵە بە پێشکەشکردنی سوپاسی قووڵی خۆی بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانە کە هەوڵی پیرۆزیان داوە بۆ دابینکردنی سەرکەوتنی سەردانی چلەیی ئەمساڵ.
سەرۆکی لیژنەکە عەلی حمیداوی دڵسۆزترین سوپاسی پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتەکەی دەکات لە سەر ئەو پاڵپشتیە بەخشندەییەو هاوکاریە کاریگەریان لە ڕێکخستن ودابینکردنی ئەم ڕووداوە ئاینیه مەزنە، لەهەمان کاتدا هەوڵەکانی هەردوو پارێزگارەکانی نەجەف و کەربەلای پیرۆز دەنرخێنێت، بە ئامادەکردنیان بۆ ژینگەیهكی گونجاو بۆ سەردانکاران و دابینکردنی بێوەیی وئاسوودەیی.
هەروەها لیژنەکە مەمنوون بوونی خۆی دەردەبڕێت بۆ دەستەکانی حوسهینیەو کە خزمەتگوزاری تایبەتیان پێشکەش بە سەردانکاران کرد، بە درێژایی کاتی سەردانەکەو سوپاسی قووڵی خۆمان ئاراستهی خەڵكی پارێزگاکان دهكهین ئەوانەی کە میوانداریی سەردانکارانیان کرد.
ئەم هەوڵە هاوبەشیانە لە بیرناچێتەوەو بە شێوەیەکی گەورە یارمەتی داوە لە سەرکەوتنی ئەم ڕووداوەگرنگەدا و بەدەرخستنی ڕووی باشی عێراق و گیانی هاوکاری و پشتگیری لە نێوان ڕۆڵەکانیدا، ئێمە هیوادارین بە بەردەوامیی ئەم هاوکاریە بەرهەمدارە لە پێناوی خزمەتکردنی کۆمەڵگاو دابینکردنی ژیانیَكی خۆش و بێوەیی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٨/٩/٢٠٢٣