لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان ڕایدهگهێنێت كه کێشەکانی تێکەڵبوونی پڕۆژە دواکەوتووەکانی دهروازهكانی بەغدا چارەسەر دهكرێن
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان ڕایگهیاند كه چارەسەری تەواو بۆ ئەو کێشانەی دێنەڕێی بهڕێوهچوونی کار لە پڕۆژەکانی بەردەمی بەغدای پایتەخت دهكرێت.
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاری عەلی حمیداوی جەختی لەوەکردەوە کە لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن و بەپیتی بەست لەگەڵ نووسینگەكانی ڕاوێژکاری تایبهت به پڕۆژەکانی بەڕدەمی بەغدا ــ حللە و بەغداــ ڕەمادی و بەرهەمەکەی واژۆکردنی دەستنووسی کۆتایی پێهێنانی کێشەکانبوو، دوای چارەسەرکردنی خاڵە لە سەر ڕێکنەکەوتووەکان و نەهێشتنی ڕێگریهكانی هونەری و كارگێڕی و خێراکردن لە چارەسهرکردنی کۆسپەکان.
حمیداوی ئاماژەی بەوەدا كه لیژنەکە لە میانهی هەفتەکانی ڕابودوودا بەردەوامبوو لە کارە درێژە پێدەرەکانی بۆ قەلاچۆکردنی بیروقراتییهت له بەڕێوەبردندا کە لە کاری پڕۆژەکانی بەردەمی پایتەختدایەو تەواوکردنی کار لەم پڕۆژانەدا بە كاریگهری ههنگاو و کاری ئەندامە بەڕێزەکانی لیژنەکە دادەنرێت، بەو بۆنەیەوە کە بەردەمەکانی بەغدا ڕوویەکی شارستانیەتیی گەشاوەیە کە کۆنی و ڕەسەنی و نوێکاریی پایتەختی عێراقیەکان دەنوێنێت.
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوه ئەوەی ئاشکرا کرد کە گێمێکی داهاتوو هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قهڵهباڵغی هاتووچۆ کە حکومەت بڵاویکردەوە و کۆمپانیاکان بە مەیدانی دەستیان بە کارکرد لەوانەی کەکێشەکان دێنەڕێیان لە پەسەندکردنی کەتەلۆکە بناغەییەکانی ئەو پڕۆژانە، بە مەبەستی دەستپێکردن تیایانداو تەواوکردنیان لەو ماوهیهی كه بۆ ههر پڕۆژهیهك له پڕۆژهكان دیاریكراوه.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/٨/٢٠٢٣