لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان تاوتوێی یەکەم هەموارکردنی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان، ڕۆژی پێنجشەمە ٣/٨/٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه، میوانداریی بەڕێوەبەری گشتی سندووقی نیشتەجێکردن بەڕێز زیاو موجد و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی سندووقەکە لە وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانكردنهوهو شارەوانیەکان کرد.
لە میوانداریەکەدا وەڵامی پرسیارەکانی خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی نیشتەجێکردن درایهوه، کە بریتیبوو لە شێوازو ومەرجەکانی وەرگرتن و مێژووی کردنەوەی فۆرمەکان بۆ پێشکەشکردن و ئاشکراکردنی ئەو بڕە پارانەی کە قەرزکراوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە لە هەموو پارێزگاکانی عێراقداو پێویستی ئاگادارکردنی لیژنەی خزمەتگوزاری بە کاتەکانی دەستپێکردنی پێشکەشکردن، پێش دوو هەفتە لە مێژووی بڕیار لە سەردان بۆ دەستپێکردنی پێشکەشکردن، سەرەڕای پێدانی ئەو خشتانەی کە زانیاریی تەواوی تێدایە سهبارهت به وردەکاریی پێدانی بڕەكانی پارە بە قەرز بە هاوڵاتیەکان لە پارێزگاکاندا و گهیاندنی بۆ دهستی لیژنه.
هەڕ لە میوانداریەکەدا تاوتوێی یەکەم هەموارکردنی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقی ژمارە ٣٢ لە ساڵی ٢٠١١ کرا، کە زیادەکان خرایەسەر بڕگەو مادەکانی، بە مەبەستی چاککردنی یاساکە وەکو لە لایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە هاتووە، ئەوەی پەیوەندی هەیە بە مەبەست لە یاساکە و هۆكارهكانی پێویست بۆ بە تواناکردنی هاوڵاتیان لە بنیاتنان و کڕینی یەکهی نیشتەجێبوون و بەتواناکردنی سندووقەکە بە وەبەرهێنانی بەشێک لە سەرمایەکەی و پتەوکردنی سەرچاوە داراییەکان بۆ سندووقەکە بەو شێوەیەی کە بەتوانای بکات بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکەی، كه بریتیه لە وەبەرهێنانی بەشێک لە سەرمایەی سندووقەکە بهپێی دەقی بڕگەی (هاو) لە بەندی دووەمی مادەی دووەمی یاسا هەموارکراوەکە، ههروهها ڕێنمایی تایبهت به لابردنی (کڕینی سەنەدەکان) کە خراونەتە ڕەشنووسی پڕۆژەکە، لە بەر مەترسیی کارپێکردنی بە گوێرەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی و بە گوێرەی نووسراوەکەی لە مێژووی ٢٢/١١/٢٠٢٠دا.
ههر له کۆبووەنهوهكهدا خوێندنەوە بۆ دۆسیهی قەرزی بەکارهێنان و بەڕێوەبردن كراو ئەو قەرزەی کە لە دەقی مادەی ٩ لە یاسای کارپێکراودا هاتووە، لە بەر ئەوەی کە ئەو مەبەستەی لە شەریعەتی عێراقیدا هەیە لە دامەزراندنی سندووقەکەدا نایگۆڕێت، جگە لە هەموارکردنەکان کە لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانركردنهوهی پهرلهمان بە پێویستی دەزانێت کە لە دەقی هەموارکردنەکانی یاسای سندووقی نیشتەجێکردنی عێراقیدا دابنرێت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٣/٨/٢٠٢٣