لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنهوه میوانداری پارێزگاری موسڵ و کادیری پێشکەوتووی پارێزگاکە دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژی یەکشەمە ١٣/٨/٢٠٢٣ پێشوازی لە پارێزگاری موسڵ بەڕێز نەجم جبوڕی و کادیری پێشکەوتووی پارێزگاکە كرد.
لە میانهی میوانداریەکەدا خوێندنەوە بۆ سندوقی دووباره ئاوهدانكردنهوهی ناوچە زیان لێکەوتووەکان به هۆی كردهوه تیرۆریستیهكان و پڕۆژەکانی ئاسایشی خۆراکی کوتوپڕ كرا، ئەوانەی کە چاوەڕوانی دەستپێکردنی دەکرێت، پاش پەسەندکردنی وەزارەتی پلاندانان و قەوارەی بەڕێوەبردن بۆ پارێزگاکە، سەرەڕای تاوتوێكردنی بهڕێوهچوونی کاری پڕۆسەی پڕۆژەکان و سەرپەرشتیکردنیان بە گوێرەی وەسف و شوێنەکەیان و ماوە بۆ دانراوەکانیان، لە سەروویانەوە نەخۆشخانەکان و شەش ناوەندی توێژینەوە سەر بە زانکۆی شارهكه، ئەوەی کە پێش هاتنی داعش تەواوکراو و لە ئەنجامی كردهوه تیرۆریستهكاندا زیانی پێگهیشت.
ههر له دیدارهكهدا تاوتوێی بودجە گۆترەییەکەی تایبهت به لابردنی زیانەکانی خستنەوەکاری پاش ئازادکردن كرا، ئەمەش کە پێویستی بە چارەسەری و هەماهەنگی هەیە لە گەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە کەرتەکانی تەندروستی و فێرکردندا، بۆ گۆڕینی و دەستپێکردنی چاککردنی، بۆ ئهوهی بخرێتە بەردەستی هاونیشتمانیان له شاری موسڵ.
لەلایهكی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیەی فرۆکەخانەی موسڵ و مەرجە پێویستەکان و وردەکاریەکانی گرێبەستی زانکۆی زانستی و تایبەتمەندیەکەی و خوێندنەوەی خەرجیە لە گۆترەکان بۆ پلیکانەکانی تایبەت بە فرۆکەخانە كرا، ههروهها خوێندنەوە بۆ لێتێکچوونی باری زەویەکە لەلایەن نووسینگەی ڕاوێژکاری تایبەت بە پڕۆژەی قەراغ ڕوبار كرا.
خاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنهوه پرسیاریان سهبارهت به هۆكارو کۆسپەکانی دارایی و هونەری و ئەندازیاری کردو ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکان لەلای چەپ وڕاستی شارهكهداو ڕێژهی تهواوبوونی ڕێگاکانی ناوشارو ئەوانەی کە دواکەوتوون و دۆسیەی بەربوونی خەرجی بۆ هەندێکیان و هۆی پتربوونی خەرجی بە گوێرەی ڕای هونەری، ههروهها پێویستیی دانانی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی سنوورێکی دیارکراو بۆ گەڕانەوەی ئاوەدانی لە ناوچە کۆنەکەداو دواکەوتنی پڕۆژە نوێیەکانی مووسڵ.
لیژنەکە داوای کڕد پڕۆژە دواکەوتووەکان و گریبەستەکان لە کەرتە خزمەتگوزاریە جیاوازەکانداو ئەو پڕۆژانەی کە کارکردن تیایاندا وەستاوە ئەو پڕۆژانەی کە بڕیاریان لە سەر دراوە لە نێو بوودجەی ٢٠٢٣ دا بۆ هەموو فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان و یەکە بەڕێوەبردنەکان لەشاری موسڵدا ئاشكرا بكرێن، بۆ ئهوهی لیژنه ڕۆڵی چاودێریی خۆی بگێڕێت و بهدواداچوون بۆ كهیسهكانی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنهوه بكات، بە مەبەستی ڕاستکردنەوەو چاککردنەوەو دوورکەوتنەوە لە گەندەڵی و کەمکردنەوەی قەوارەی زیان لە دەزگاکانی دەوڵەتدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٣/٨/٢٠٢٣