لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی میوانداریی پارێزگاری زیقارو ستافی پێشکەوتووی کارگێڕی لە پارێزگاکەدا دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوە ڕۆژی سێشەمە١٥/٨/ ٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتیی پەڕلەمانتار عەلی حمیداوی سەرۆکی لێژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، میوانداریی بەڕێز پارێزگاری زیقار محەمەد غزی و ستافی پێشکەوتووی کارگێڕی لە پاریزگاکەدا كرد.
لە میوانداریەکەدا تاوتوێی پڕۆژە وەزارەتیەکان و پڕۆژە بەردەوامەکان و ڕێژەو تەواوبوون و پڕۆژە دواکەوتووەکان وهۆکارهكانی دواکەوتنیشێان كرا، سەرەڕای باسکردنی دۆسیەی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی زیقار.
ئامادهبووان تاوتوێی ئامادەکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی سەرەکیی ئاوەڕۆکان و تۆڕەکانی باران و چاککردنەوەی وێستگەکانی بەرزکردنەوەی سەرەکی لە ناوچە نیشتەجێیەکاندا كرد، ههروهها لابردنی دەستدرێژیەکان لە سەر پڕۆژەی ئهبو شبیبهی گەورە لە شارۆچکەی غەرافداو کردنەوەی ڕێگای چاودێری لە سەر هەردوولاکانی پڕۆژەکەدا، سهرهڕای دەعواتۆمارکردن لە سەر دەستدرێژیکاران.
ههروهها ئامادهبووان تاوتوێی ڕێکارەکانی چارەسەركردنی کەمی ئاو و گەیاندنی ئاو بۆ کەڵک لێوەرگرتووان و پڕۆژەی بەستنی ڕێگای زیقارکە دەگاتە 24,6 کیلۆمەتر كرد، کە بریتیە لە یەکبڕینێک بۆ بەستنی ڕێگای هاتوچۆی خێرای ژمارە (١) کەرتی ت ٦ لە وێستگەی ١٣٨کیلۆمەترو لە یەکتر بڕینێکی دیکە بۆ بەیەکەوە بەستن لە ناو ناسریەدا، ڵە گەڵ ڕێگای بازنەیی گەیشتوو بە پردی سەرووی ناسریە.
دواتر لیژنەکە گوێبیستی پلانەکانی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی کارەکانی پڕۆژە ناوخۆیەکان بوو، سەرەڕای هەموو دۆسیەکانی کەرتە جیاوازەکانی دیکەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری، لە تەندروستی و ئاو و ئاوەڕۆکان و کارەباو نیشتەجێیكردن و ژێرخانە بنیاتنەرەکان و ئاوەدانکردنەوە.
له كۆتاییدا لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی ئاماژەیدابە گرنگی خێراكردن له تەواوکردنی پڕۆژەکان، بە گوێرەی کەتەلۆکە هونەری و ئەندازیاریەکان و دابینكردنی دارایی پێویست و بەگوێرەی ماوە بۆدانراوەکان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٥/٨/٢٠٢٣