لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی تاوتوێی ئامادەباشیەکان بۆ سەردانی‌ چلەی ئیمام حوسێن لەگەڵ پارێزگاری کەربەلاو ستافی پێشکەوتووی‌ کارگێڕی لە پارێزگاکەدا دەکات

لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی، لەڕۆژی چوارشەممه‌، بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمیداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنه‌و پەڕلەمانتارەکانی‌ پارێزگای کەربەلا، میوانداری پارێزگاری کەربەلا به‌ڕێز نسەیف جاسم ختابی و ستافی کارگێڕی پێشکەوتوو لە پارێزگاکەدا کرد.

پارێزگاری کەربەلا باسی ئامادەکاریەکانی‌ تایبه‌ت به‌ سەردانی‌ چلەی ئیمام حوسێن كردو دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ چارەسەر بۆ هەموو دۆسێەی ئاستەنگ وکۆسپەکانی‌ کە بەرەوڕووی‌ دەبنەوە دانراوه‌، جەختیشیكرده‌وه‌ لە هەموو‌ فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی پارێزگاکەو ئوتومبیلەکان ئامادەکراون، بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و لابردنی نارەحەتیەکان لە بەردەمی سەردانیکارانداو چارەسەریە خێراو بە پەلەکان لە گەڵ دابینكردنی‌ پێداوێستیەکانی سەردانەكه‌و هەماهەنگی کردن لە گەڵ پارێزگاو وەزارەتە په‌یوه‌ندیداره‌كان و بەرگری مەدەنی و حەشدی شەعبی.
دواتر کۆبوووەکان تاوتوێی خاڵه‌كانی‌ ناو پلانی‌ پارێزگاکە بۆ ئامادەکاریەکانی كرد، كه‌ بریتیبوون لە دۆسیەی تەندروستی و پلەی ئامادەباشیەکەی لە پارێزگاکەو شارۆچکەکان و ناوچەکانداو پڕکردنەوەی پێویستیەکانی نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستیەکان و تاقمە پزیشکیەکان و فریاکەوتن و کوتوپڕیەکان، هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی‌ ٧٥٠٠ئەندازیارو خۆبەخشەكانی‌ شاڕەوانی بۆ ئەم مەبەستە، له‌ گه‌ڵ تاوتوێكردنی‌ ڕێژەی تەواوبوونی ڕێگاکان و فراوانکردنی شەقامەکانی‌ کەربەلاو نەجەف، و کەربەلا بەغداو بابل کەربەلاو دامەزراندن و کارپێکردنی ماتۆڕەکان بۆ کردنەوەی خنکاوی و پاڵه‌په‌ستۆ لە تۆڕی‌ کارەباییدا، کە بۆ پارێزگاکە ته‌رخانكراوه‌، هه‌روه‌ها کردنەوەی ژمارەیەک لە کۆمەڵبووە ئاویەکان، بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاوی‌ خواردنەوەو ئاوبەردانەوەو کارگەکانی سەهۆڵ و هەڵمەتەکانی پاکتاوکردن و پاکردنەوەی ڕووبار، سەرەڕای دۆسیەکانی ئاوەڕۆکان و گواستنەوە.
هەروەها لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه‌ی‌ پەڕلەمانی گوێبیستی‌ پلانی ئامادەکرنی لیستی مەرجە ژینگەییەکانی تایبەت بە سووتەمەنی بوو و دەستنیشانکردنی شوێنی‌ گونجاو لە ڕووی‌ ژینگەو تەندروستیه‌وه‌ بۆ وێستگەکان و چاکسازیە ژینگەییەكانی‌ پێویست.
له‌ كۆتاییدا ئامادەبووان بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەشی تایبەت بە پارێزگای کەربەلا لە پەڕلەمانتارەکانی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەڕلەمانی و پەڕلەمانتارەکانی پارێزگاکە پێك بهێنن، بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ سەردانی چلەیی ئیمام حوسێن و پاڵپشتیكردنی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٦/٨/٢٠٢٣