لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان میوانداری دەستەی ڕێکخستنی شارەنوێکان و بەرێوەبەری گشتیی خانووەکانی دەوڵەت دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و وئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان بە سەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژێ سێشەمە١٩/٩/٢٠٣٣میوانداری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیە گشتییەکان و بەڕێوەبەری گشتی خانوەکانی دەوڵەت و دەستەی ڕێکخستنی شارە نوێیهکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کەتەلۆکی زیاتر له بیست شاری نێشتهجێكردنی سهر به وەزارەتی ئاوەدانكردنهوهو نیشتەجێكردن كرا، تیشكیش حرایهسهر بە بەکارهێنانی سیاسەتێکی نوێ لە دروستکردنی شارەكانی تازهی نیشتەجێکردن، چونکە ژمارەی دانیشتووان به بهراورد له گهڵ ساڵی ٢٠٠٣ دوو ئهوهندهیه، هەروەها ژمارەی دانیشتووان لە ناوچە شارستانیەکاندا بە ڕێژەی ٧٠لەسەد پتربووە لەوانەی لادێ، ئەمەش بووە بەهۆی فشار لە سەر شارەکان و دروستكردنی خانووە هەڕەمەکیەکان.
ههر لە میوانداریەکەدا باس لە پڕۆژەی یاسای چارەسەریكردنی خانووە هەڕەمەکیەکان كرا، کە ئهمهش بە شێوەیەکی گەورە چارەسەر بۆ هەڕەمەکیەکان دادەنێت، ئەگەر بڕیاری لە سەر بدرێت، بههۆی ئهوهی كێشهی خانووهكانی نیشتهجێبوون له عیراقدا پێویستی به بڕیاری گونجاو ههیه بۆ چارهسهركردنی، ئهویش له ڕێگهی ئامادەکردنی سەرمایە بۆچارەسەریكردن گرفتی نیشتەجێبوون و سووڕانەوەی ئابوری.
ئەوەی جێی ئاماژەیە كه سەرۆکی ئهنجومهنی وەزیران ڕاسپاردەیدا بە تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری بۆ بەگەڕانەوەی ڕێڕەوی کاری تیمەکە، له ڕێگهی گرنگێدان بە ناوچە بێبەشەکان لە پایتەختدا ههروهها فەرمانیدا بە گرنگیدان بە ناوچە بێبەشەکان بۆ بەرزكردنهوهی دۆخی ناوچە هەڕەمەکیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریە پەیوەندیدارەکان بە قیرتاوی شۆستەکان و پێدانی ئاو و کارەباو بنیاتنەریە ژێرخانیەکان.
لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەری دۆسیەی خانووە هەڕەمەکیەکان لە نێو یەکەمینیەکانی هەردوو دەسەڵاتی بەجێهێنان و یاساداناندایە، لە بەرئەوەی کە بریتیە لە پلانێکی هەرە گرنگی حکومەت و ئاشکرای کرد كه پلان ههیه بۆ دروستکردنی شارەکان بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی نیشتەجێبوون .
لەلای خۆێەوە پەڕلەمانتار مەحما خەلیل ڕوونیکردەوە كه پێویسته یاسایەک دهربكرێت بۆ خانوە هەڕەمەکیەکان، ئهوانهی كه زیان لە دەوڵەت وهاونیشتمانیان دەدات، گووتیشی كه دەتوانرێت پارچە زەوی و خانوو بە هاونیشتمانیانی خاوهن پێویستی بدرێت و ڕێ بگیرێت لەوانەی کە دەستدرێژی دەکەن لە سەر زهوی و زاری دەوڵەت و پارچە زەویەكانی باش و پانتاییە سەوزەکان و دەستدرێژی دهكهنه سەر مافی هاونیشتمانی، ئاماژەشیدا کە (دەسەڵاتی بەجێهێنان گرنگیی داوە بە چاڕەسهرکردنی خانووە هەڕەمەکیەکان بە گوێرەی ئامادەکردنی پلانی پەرەپێدان بۆ بنیاتنانه ژێرخانیەکان و خزمەتگوزاریەکان)، ههروهها ڕوونیکردەوە کە لە کۆنگرەی نیشتەجێبووندا بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بهڕێز محەمەد سودانی و لیژنەی خزمەتگوزار یەکان وئاوەدانیی پەڕلەمانی بهشداری تێدا کردو باڵیۆزەکانی وڵاته عهرەبیەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەوروپای یەکگرتووش، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ئێستای نیشتەجێبوون لە عێراقداو دانانی چارەسەریەکان لە ڕێگهی پێدانی خانووی گونجاو بۆ کەسەکان، بەگوێرەی پێویستی.
ههروهها بهڕێزی ڕوونیکردەوە کە (حکومەت ڕۆیشتووە بۆ دانانی پلانێكی تایبهت بۆ دروستکردنی کۆمەڵبووەكانی نیشتەجێبوون لە شەش پاڕێزگادا، لەوانەش بەغداو نەینەواو ئەنبار.
دواتر تاوتوێی پترکردنی تەرخانکراوە داراییەکان کرا، بۆ دروستکردنی کۆمەڵبووەكانی نیشتەجێكردن كه ئاماژهیان پێكراوه، بە گوێرەی بەرنامەیەکی حکومەتی کەڕێک بێت لە گەڵ پێدانی یاسایی و دارایی وبنیاتنەریە ژێرخانیەکاندا).
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٩/٩/٢٠٢٣