لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان میوانداری پارێزگاری کەرکوک و ستافی کارگێڕی پێشکەوتووی دەکات
لیژنەی خزمەتگوزاریەکان وئاوەدانكردنهوهی پەڕلەمان بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار عەلی حمێداوی سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠/٩/٢٠٢٣ میوانداری پارێزگاری کەرکوک ڕاکان سەعید جبوری وکارگێڕی پێشکەوتوو لە پارێزگاکەدا کرد.
لە میواندارییەکەدا تاوتوێی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان لە هەموو کەرت و بەش و فەرمانگەکان لە پارێزگای کەرکوکدا کرا، سەرەڕای تاوتوێکردنی پلانی پارێزگاکە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و پڕۆژە بەردەوام و دواکەوتووەکان و پڕۆژەکانی یاسای ئاسایشی خۆراکی کوتوپڕو ڕێگاکانی بەرەو پێشەوەبردنی و بەدواداچوونی بەجێهێنانی و پێویستی هەماهەنگی و پەیوەندی و ئهنجامدانی سەردانە مەیدانیەکان، بۆ پاڵپشتیكردنی کارو بەردەوامبوونی، بۆ خزمەتی هاونیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠/٩/٢٠٢٣