لیژنەی خزمەتگوزاریەکان ئاگاداری‌ قۆناغەكانی‌ کۆتایی چاککردنەوەی دەوروپشتی یاریگای مه‌دینه‌ ده‌بێت بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا

پاش کۆتایی دانیشتنەکانی پەڕلەمان و لە کاتژمێرە درەنگەکانی شەودا، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و ئاوەدانیی پەڕلەمانی، پەڕلەمانتار عەلی جاسم حمیداوی بە دواداچوونی کارەکانی ئەمینداریەتی بەغدای کرد لە دەوروپشتی یاریگای مه‌دینه‌دا.
حمیداوی ئاشکرایکرد کە “کار بەردەوامە بە درێژای کاتژمێرەکان لەلایەن فەرمانگەی پڕۆژەکانەوە لە ئەمینداریەتی بەغداو هەردوو فەرمانگەکانی شارەوانیی سەدری یەکەم و غەدیردا، بە گوێرەی کاتە بۆ دانراوەکان و بە جۆرێکی باڵا بۆ تەواوکردنی کارە پێسپێندراوەکانیان”.
هه‌روه‌ها ووتی کە ” ئەو شەقامانەی بە سەر یاریگای شارەکەدا دەروانێت چاککراوەو گەشەی پێدراوە و کارکردن تیایدا بەردەوامە بۆ دەرخستنی بەجوانترین شێوە”.
حمیداوی وتی ” ئێمە به‌ خێرهاتنی‌ هەموو میوانەکانی عێراق و بەغداو جەماوەر ده‌كه‌ین، ئەوانەی کە سەردانی یاریگاکە دەکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی نشتیمانی هاوبەش لە پاڵەوانیەتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ لاوان خواست”.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١١/٦/٢٠٢٣