لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان پێداچوونەوه به دۆخی تەندروستی و ژینگەیی له پارێزگای نەینەوا دەکات
شاندێکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی و دکتۆر میقدام جومەیلی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه، ڕۆژی سێشەممە ٨ / ٨ / ٢٠٢٣ سەردانی پارێزگای نەینەوایان کرد، بۆ بهسهركردنهوهی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی لە پارێزگاکەدا .
شاندەکە چاویكهوت به بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا، دکتۆر مهنصور مەعروف مهنصور و سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بهرتێلایان کردو بەشەکانی نەخۆشخانەکەیان پشکنی و لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دکتۆر نزار و ستافی پزیشکی و تەندروستی کۆبوویهوه، هەروەها شاندەکە سەردانی نەخۆشخانەی ئیبن سینایان کرد و (سەنتەری قەستەرەی دڵ کە لەم نەخۆشخانەیە لە ژێر دروستکردندایە)، کە تیایدا شاندەکە لەبارەی یەکێک لە ئامێرە خراپەکانی میفراس ئاگادارکرایەوە وپەیوەندی کرا بە بەڕێوەبەری گشتی کیمادیە لە وەزارەتی تەندروستی بۆ چاککردنەوەی.
هەروەها شاندەکە نەخۆشخانە ئەڵمانیەکەیان پشکنی بە توانای (400) قەرەوێڵە و پەیوەندییان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ تەواوکردنی ڕێوشوێنە پێویستەکان و ئاگادارکردنەوەی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار بەهۆی دواکەوتنی کارکردن و ئامادهكاری بۆ دهرهێنانی پڕۆژەکە له دهستی ئەگەر پابەند نەبێت بە ئەنجامدانی کارەکانی بە شێوەیەکی گونجاو و بەپێی مەرجەکانی گرێبەستەکە کە لە گەڵی واژۆکراوە، بە تایبەتی دوای تێپهڕبوونی نیوەی ماوەی تەواوبوونی پڕۆژەکە و تا ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکە هێشتا لە 9٪ تێنەپەڕیوە، کە پێشبینی دەکرا 38٪ بێت.
دواتر شاندەکە کۆبوونەوەیەکی فراوانی لە بارەگای فەرمانگەکە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی دامەزراوە تەندروستیەکان و بەڕێوەبەرانی بەشەکانی فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا بهست، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کارکردن لەو دامەزراوانە و چۆنیەتی سەرخستنی كارهكان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، شاندەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای نەینەوای کردو لە گەڵ بەڕێوەبەرەکەی کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی کارکردن ئاگادارکرایەوە، کە جیاواز نییە لە بارودۆخی ژینگەیی لە عێراقدا، کە بەهۆی چەندین کێشەو بەربەستەوە دەناڵێنێت و ئاڕاستە کراوە بۆ پێویستی پەرەپێدانی کارو کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگە لە پارێزگاکەدا .
شایهنی باسه كه شاندەکە پێکهاتبوو لە پەرلەمانتار دکتۆر گهیلان قادر و پەرلەمانتار ئەسما عانی و پەرلەمانتار دکتۆر پانا زەجراوی و پەرلەمانتار دکتۆر ساهیرە جبوری و ڕاوێژکاری یاسایی دکتۆر فاروق جبوری .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩ / ٨ / ٢٠٢٣