لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان سەردانی نەخۆشخانەی گشتی ئەبو غرێب دەکات بۆ بینینی ئاستی خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی لیژنەکە، “دکتۆر میقدام جومەیلی”، سەردانی نەخۆشخانەی گشتی ئەبو غرێبیان کرد، لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراوی شەودا بۆ بینینی دۆخی تەندروستی و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو بە هاوڵاتیان .
لە سەردانەکەدا ژمارەیەک پزیشک و چاودێر و کارمەند کۆبوونەوە و ڕاستەوخۆ ئاگادارکرانەوە لەسەر گرنگترین کێشەو بەربەستەکان کە ڕێگری دەکەن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری باشتر لە نەخۆشخانەو پێویستی چارەسەرکردنیان و ڕەزامەندی وەزیری تەندروستی بەدەست هێنراوه بۆ بەهێزکردنی نەخۆشخانەکە بە ستافی پزیشکی پێویست و پێداویستییە گرنگەکان بۆ هۆڵی نەشتەرگەری، هەروەها دامەزراندنی سەنتەرێکی تەندروستی نموونەیی لە سەنتەری دادوەری بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ٨ / ٢٠٢٣