لجنة الصحة والبيئةلیژنه‌كان

لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتنی پزیشکی له وەزارەتی تەندروستی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 11/12/2024 لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی لیژنه‌ دکتۆر ماجد شنگالی، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی کرد، بۆ بینینی بەرەوپێشچوونی کارەکانی .
دکتۆر شنگالی سەردانێکی مەیدانی لەسەرجەم بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدا، بۆ بینینی بەرەوپێشچوونی کارەکانی و میکانیزمی ڕاهێنانی خوێندکاران و میکانیزمی بەستنەوەی بەفەرمانگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگاکان.
پەرلەمانتار دکتۆر ماجید شنگالی لەماوەی ئامادەبوونیدا لەبەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی لەگەڵ شاندێكى ڕێكخراوى نێودەوڵەتی خاچی سوور کۆبووەوە، تێیدا سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان باسی لە لایەنی یاسادانان و چاودێری کردو جەختی لەسەر گرنگی یاسادانانی یاسای فریاگوزاری پزیشکی پەیوەست بە کارەکانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کردەوە، هەروەها یاسادانانی یاسایەکی تایبەت بە پزیشکی فریاکەوتن کە هاندانی ماددی و مەعنەوی پزیشکان ده‌كات، بۆ کارکردن لەم پسپۆڕییەدا دابین دەکات.
هەروەها شنگالی گوتی: “ئێمە پێویستمان بە پزیشکی فریاکەوتن هەیە بۆ هەر 10 هەزار دانیشتوو، چونکە ئێمە تەنها 50 پزیشکمان هەیە، لە کاتێکدا پێویستیمان به‌ 4000 پزیشکی فریاکەوتن هەیە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەم پسپۆڕییە زۆر کەمبووە.”
سەرۆکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان ستایشی هەوڵ و کۆششی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کرد له کاتی ڕوودانی قەیرانەکان، به تایبەتی له سەردانی ئایینی و کۆبوونه گەورەکان و هەروەها هەوڵ و کۆششانی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەرتی تەندروستی عێراق، به تایبەتی له دامەزراندن و نۆژەنکردنەوەی سەنتەری دەستکردنەوه و کردنەوەی کۆلێژێک بۆ قوتابیانی قامی دەست و چاکسازی له هەولێر له هەرێمی کوردستان .
دکتۆر شنگالی ئاماژەی بە ڕادەی هەماهەنگی گەورەی نێوان بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی و هاوتا لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی ساڵی داهاتوودا نزیکەی 60 خولی پزیشکی فریاکەوتن بۆ ڕاهێنانی کادرانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی لەبەغداو پارێزگاکان بەپاڵپشتی خاچی سوور بەڕێوەدەچێت .
له‌ كۆتاییدا سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان گوێی له کێشه‌و ئاستەنگی بەردەم کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گرت و جەختی لەسەر ئەوه کردەوه که لیژنەکه لەگەڵ لایەنه پەیوەندیدارەکان کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، لەگەڵ هەوڵی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ فریاگوزاری و پزیشکی کاره‌ساتان که چەندین وەزارەت له خۆ دەگرێت که ئەم بواره پەره دەدات .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٢ / ١٢ / ٢٠٢٤