لیژنەی ئافرەت تاوتوێی ڕەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵان دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانتار دۆنیا شمەری سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی پێنجشەممە 31ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ بەڕێز مستەفا کامل حەمدان نوێنەری یاسایی نووسینگەی سەرۆک وەزیران لە بارەگای لیژنەکە کۆبووەوە .
له دیدارهكهدا ژمارەیەک بڕگەی جێی مشتومڕ و بۆشایی له تێکست و بڕگەکانی پرۆژه یاساکه تاوتوێکران، دواتر بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازو هەموارکردنی پڕۆژە یاساکەو ڕەوانەی حکومەت بکرێت بۆ هەموارکردنی پڕۆژە یاساکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣١ / ١٠ / ٢٠٢٤