لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان وۆرکشۆپێک لەسەر پرۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵ ساز دەکات

لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌و بە هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) و ڕێکخراوی ڕزگارکردنی منداڵانی نێودەوڵەتی، وۆرکشۆپێکیان سازكرد، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان، بۆ ماوەی 15 ـ17 ئەیلوولی 2023 لە پارێزگای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان .
لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا کە ژمارەیەک له‌ کەسایەتی جیاوازی ژنان لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لە سەر هەموارکردن و پێشنیارەکان لە سەر پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان کرا، کە تیایدا پەرلەمانتار شمەری جەختیكرده‌وه‌ لە پشتیوانیکردنی لیژنەکەی‌ بۆ بەردەوامبوون لە یاسادانان، دوای هەموارکردنی و پێگەیشتن، بە پێی ئەو یاسایانەی کە لە وڵاتەکەدا جێبەجێ دەکرێن و هەموو ئەو بۆچوونانە بخەنە بەرچاو کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ یاساکە پێشنیارکراوە .
هەروەها باس لە توندوتیژی و چەوسانەوەی دایک و باوکی عێراقی کرا، بەتایبەتی ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییانە کە جێی داخەو لە دەرەوەی سنوورەکانی مرۆڤایەتییە.
وۆرکشۆپەکە بە ڕاسپاردەیەک کۆتایی هات بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە، تا تەواوبوون و ئامادەکردنی پرۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵ و پێشکەشکردنی بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠ / ٩ / ٢٠٢٣