لیژنەی ئافرهتی پەرلەمان میوانداری شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10/5/2023، لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، میوانداری شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد، بە سەرۆکایەتی دادوەر عەباس فەتلاوی، سەرۆکی بەشی هەڵبژاردن و ژمارەیەک دادوەرو بەرپرسی بەشی یاسایی کۆمسیۆنی باڵا لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
دوای پێشوازیکردن لە خانمان و بەڕێزانی ئامادەبوو لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە پەرلەمانتار شمەری، ئامادهبووان تاوتوێی ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان كرد، کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئەو بەربەستانە چین کە ڕێگرن لە کارەکانی کۆمسیۆن و ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانیان بە پێی بارودۆخی ئێستای وڵات و ئەو توانایانەی کە لەبەردەستدان.
لە لایەکی دیکەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم میواندارییە دەربڕی، کە بەشداری دەکات لە ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی کۆمسیۆن و ئەو بەرنامانەی ئەنجامیداوەو ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر کۆتای ژنان و نوێنەرایەتیکردنی ژنان بە ڕێژەی دیاریکراو بە لایەنی کەمەوە 25٪ لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەش بەوە دەکات کە کۆمسیۆن پابەندە بە جێبەجێکردنی هەموو ئەو ڕێنماییانەی کە بەپێی یاسا دەرچوون.
لە کۆتاییدا لیژنە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی ئەنجامدانی کۆبوونەوەو چارەسەرکردنی گرنگترین بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێژەی سەدی نوێنەرایەتیکردنی سیاسی ژنان و گرتنەبەری ڕۆڵی چالاکانە لە پرۆسەی سیاسیداو گەیاندنی دەنگی دەنگدەران و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠ / ٥ / ٢٠٢٣