لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری شاندێکی پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤی ئەمریکی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمه‌ری، سەرۆکی لیژنەکە، میوانداری شاندێکی پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ئەمریکی کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگاکە ویلیام سپێنسەر، لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لە میانەی میواندارییەکەدا باس لە پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان کرا، کە تێیدا پەرلەمانتار شمەری جەختیكرده‌وه‌ لە پشتیوانی لیژنەکە بۆ بەردەوامبوون لە یاسادانان، دوای ئەوەی هەموارکردنەوەی بۆ کردووە و پێیگەیشتووە لەگەڵ ئەو یاسایانەی کە جێبەجێکراون و شەریعەتی ئیسلامی لە وڵاتەکەدا، بەدوای خۆیدا هێناوە بە ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەو میوانداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە یاساکەوە .
لە لایەکی دیکەوە، شاندی سەردانکەر جەختیان لە ڕۆڵی خۆیان کردەوە لە دابینکردنی پشتیوانی و تەواو بۆ کارەکانی لیژنەکەو خواستی پەیمانگاکە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی ڕاوێژکاری لەسەر پڕۆژەی‌ یاسای پاراستنی منداڵان لەژێر سەرپەرشتی لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان و لیژنەی مافەکانی مرۆڤ وەک لیژنەیەکی پشتیوانی و نوێنەرانی لیژنە پەیوەندیدارەکانی تری پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن و گوێگرتن لە تێبینی و بۆچوونەکان کە لە بەرامبەریشدا پشتگیری و بەردەوامبوونی یاساکە دەکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٣ / ٩ / ٢٠٢٣