لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەهێزکردنی ژنان دەکات لە ئەمینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیران

ئەمڕۆ دووشەممە، 21/8/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکە میوانداری دکتۆر یوسرا کەریم، بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەهێزکردنی ژنان لە ئەمینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد .
پەرلەمانتار شمەری پێشوازی لە دکتۆر کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی بەشەکە کرد لە بەهێزکردن و شایستەکردنی نوێنەرانی ژنان لە بەشەکانی بەهێزکردنی ژنان لە هەموو وەزارەت و پارێزگاکان و جەختی لە پشتیوانی لیژنەکە کرد بۆ کارەکانیان .
لە لایەکی دیکەوە، دکتۆر یۆسرا سوپاسی ئەنجامدانی ئەم میواندارییەی کرد و ڕوونکردنەوەی ئەو کار و ئەرکانەی کە لەگەڵ ئەو کادرانەی لە بەشی بەهێزکردنی ژنان لە ئەمینداریه‌تی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کاردەکەن.
لە کۆتاییدا، هه‌ردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام لە نێوانیاندا، بۆ کارکردن لەسەر پشتگیریکردنی ژنانی عێراقی و بەهێزکردنیان، بۆ ئەوەی ڕۆڵی چالاکی خۆیان لە کۆمەڵگادا بەکاربهێنن .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢١ / ٨ / ٢٠٢٣