لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری سەرۆکی بەشی بەهێزکردنی ژنان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌، لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران، میوانداری سەرۆکی بەشی بەهێزکردنی ژنان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان خاتوو ڕانا تاهیر یاسین کرد.
دوای پێشوازیکردن لە شاندی میوان لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە، تاوتوێی‌ چۆنیەتی بەهێزکردنی کاندیدە ژنەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو كراو ڕۆڵی چالاکانەیان بۆ بەشداریکردن و ڕۆڵی کۆمسیۆن چییە لە دابینکردنی فاکتەرێک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنیان لە هەر ناڕێکییەک کە ڕێگری لە کاندیدکردنیان دەکات و بەرنامەکانیان چییە بۆ پەروەردەکردنی میلەت بۆ بەکارهێنانی مافەکانیان لە هەڵبژاردنی نۆێنەرەکانیان .
لە لایەکی دیکەوە، خاتوو ڕانا پشتیوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی بۆ ژنانی کاندید کردو هەموو پێداویستییەکانی پێشکەش کرد، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە کاندیدکردنەکەدا بەکاربهێنن، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆمسیۆن کرد لە کارکردن لەسەر ئامادەکردنی چەندین وۆرکشۆپ و کۆبوونەوەی پەروەردەیی بۆ چارەسەرکردنی خۆدوورگرتن لە هەڵبژاردنەکان بۆ دەنگدەران و داوایان لێکردن بچن بۆ دەنگدان، هەروەها هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لەم پرۆسە سیاسییە گرنگەدا، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانداو سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، کە لە بەرامبەریشدا ڕەنگدانەوەی ڕۆڵی میلەتە لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ٨ / ٢٠٢٣