لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان میوانداری شاندێکی یونیسێف دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 14/8/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنه‌، میوانداری شاندێکی سندوقی نێودەوڵەتی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، بە سەرۆکایەتی خاتوو سوعاد ئەللامی لە بارەگای لیژنەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران .

له‌ دیداره‌كه‌دا پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان تاوتوێکرا، کە تیایدا جەخت لە پشتیوانی لیژنەی ژنان کرایه‌وه‌ بۆ بەردەوامبوون لە یاسادانانی، دوای هەموارکردنەوەی و پێگەیاندنی‌ و بە پێی گونجاوی لە گەڵ ئاینی‌ ئیسلامی و ئاین و نەریت و نەریتەکانی دیکە کە کاریگەری لە سەر کۆمەڵگا هەیە .
لە لایەکی دیکەوە، شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئەم میواندارییە دەربڕی و خواستی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامدانی چەندین وۆرکشۆپ و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکەو بەرپرسانی پەیوەندیدارو نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ماوەی داهاتوودا.
لە کۆتاییدا، ڕێککەوتن كرا لەسەر دیاریکردنی بەروارێک بۆ ئەنجامدانی وۆرکشۆپێک بۆ ئەندامانی لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمان لە پارێزگای هەولێر لە ناوەڕاستی مانگی‌ ئەیلولی‌ داهاتوو.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٤ / ٨ / ٢٠٢٣