لیژنەی ئافرهتی پەرلەمان میوانداری وەزیری پەروەردە و جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 24/7/2023 لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه، میوانداری وەزیری پەروەردە دکتۆر ئیبراهیم نامیس جبوری و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتیان کرد، بە ئامادەبوونی خاتوو هودا سەججاد جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران .
لە سەرەتای میواندارییەکەدا پەرلەمانتار شمەری پێشوازی لە وەزیر و شاندی یاوەری و جێگری وەزیری کار کرد، بۆ ئامادەبوونیان و گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین بڕگەکانی پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان و ڕۆڵی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار لە جێبەجێکردنیداو گرنگترین بۆچوون و پێشنیارەکانیان سەبارەت بە بڕگەکانی و ئەگەری پەسەندکردنی و ڕەچاوکردنی ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی کە لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێشکەشکراون.
لای خۆیەوە جەنابی وەزیر ستایشی ڕۆڵی لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵ و پشتیوانییەکانی کرد بۆ کارەکانی وەزارەت لە خزمەتکردنی منداڵی عێراقی و هەڵسەنگاندن و بنیاتنانی، بۆ ئەوەی بیکات بە هاوڵاتیەکی باش لە کۆمەڵگادا، کە ناوەڕۆکی بنەڕەتی بنیاتنانی خێزانی عێراقییە، هەروەها پوختەیەکی تەواوی کارەکانی وەزارەت و پێشنیار و بۆچوونەکانیان دەربارەی پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان پێشکەش کرد کە هاوتایە لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و ئاماژەی بەوە کرد کە گرنگترین کێشە ڕووبەڕووی دەبێتەوە کێشەی نەبوونی ژێرخانە بۆ قوتابخانەکان کە پێویستی بە نزیکەی دە هەزار قوتابخانە هەیە بۆ پڕکردنەوەی کەمی قوتابخانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا.
لە لایەکی دیکەوە، جێگری وەزیری کار ستایشی هاوکاری و هەوڵی لیژنەی ژنانی کرد لە یاسادانانی یاساکاندا کە لە ڕێگەیەوە پەرەپێدانی منداڵان و ژنان وەک بنەمای خێزانی عێراقی، ئاماژەی بە کارەکانی وەزارەتی کار کرد لە دابینکردنی کۆمەکی دارایی تەرخانکراو بۆ قوتابیانی منداڵ وەک لە یاسای بودجەی گشتی کە بەم دواییانە دەنگی لەسەر درا، هەروەها سەرنج ڕاکێشان لەسەر بابەتی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەزارەتەکە بەرنامەی تایبەتیان بۆ دابین دەکات، بۆ چاککردنەوەیان و ئامادەکردنیان وەک نەوەیەکی کاریگەر لە کۆمەڵگادا لەگەڵ منداڵان و هاوپۆلەکانیان و دووپاتی کردەوە کە وەزارەت له بڕگەکانی پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵدا دەكۆلێتهوهو کار دەکات بۆ دابینکردنی گرنگترین تێبینی و بۆچوون لەو بارەیەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا .
دوای چەندین دیالۆگ و گوێگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئەو پەرلەمانتارە خانمانەی کە نوێنەرایەتی لیژنە جۆراوجۆرەکانی ئەنجومەن دەکەن لەسەر کارەکانی وەزارەتەکانی پەروەردە و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاماژەیان بە گرنگی خۆیان کرد لە هەڵسەنگاندنی پڕۆژە یاساکەدا کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی دوای دەنگدان لەسەری لەلایەن پەرلەمانەوە.
له كۆتایید ئامادهبووان ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە و میوانداریکردن تا کاتی تەواوبوون و پێگەیشتنی پڕۆژەکە و گەیشتن بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی لە ڕۆژانی داهاتوودا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ / ٧ / ٢٠٢٣