لیژنەی ئافرهتی پەرلەمان سەردانی پەناگەو چاودێری بەساڵاچووان و هەتیوخانە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک دەکات
لیژنەی ئافرهت و خێزان و منداڵی پەرلەمان، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری سەرۆکی لیژنەکە، لەگەڵ ههر یهك له پەرلەمانتاران سهمعیە غەلاب و پەرلەمانتار نەجوا حەمیدو پەرلەمانتار زیکرا ڕودهینی، ڕۆژی سێشەممە 29/8/2023 سەردانی پەناگەو چاودێری بە ساڵاچووان و هەتیوخانەو بەشی پێداویستی تایبەتیان لە پارێزگای کەرکوک كرد.
لە میانەی سەردانەکەدا، دەربارەی ژێرخانی ماڵەکان و ئەنجامدانی کارمەندەکانیان ئاگادارکرانەوەو پەرلەمانتار شمەری ستایشی کارو بەدواداچوونی ئەو کەسانەی کرد کە بەرپرسن لەم پەناگەیەو کارمەندەکانیان و گرنگیدان بە خاوێنی گشتی و دابینکردنی هەموو ئامرازێکی ئاسوودەیی لە ناویاندا، بۆ ئەم کۆمەڵە گرنگانە لە کۆمەڵگەی عێراقی و جەختیشی کردەوە لە هەوڵ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشەو بەربەستانەی کە ڕێگری لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانی ئەو پەناگەیانە دهكهن.
لە لایەکی ترەوە، باسی هەموو ئەو شتانە کرا کە ڕێگری لە کردنەوەی پەناگەکان و چاودێریکردنی بەساڵاچووان و هەتیوەکان دەکەن، ئهوانهی کە دروستكراون و هێشتا نەکراونەتەوە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣٠ / ٨ / ٢٠٢٣