لیژنەی ئافره‌تی‌ پەرلەمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارنامەكه‌ی خۆی‌

ئەمڕۆ شەممە، 29/4/2023، لیژنەی ئافره‌ت و خێزان و منداڵی پەرلەمانی کۆبوونەوەی خولی خۆی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار دۆنیا عەبدولجەبار شمەری و ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنه‌ لە بارەگای سەرەکی لە ئەنجومەنی نوێنەران به‌ست.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕگەکانی کارنامەی لیژنه‌ کرا، گرنگترینیان گفتوگۆکردنە لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە میوانداریکردنی بەرپرسانی بەشی بەهێزکردنی ژنان لە هەموو پارێزگاکان، جگە لە هەرێمی کوردستان کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 30/4/2023 لە هۆڵی شەبیبی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و تەوەرەکان کە بڕیاره‌ گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، هەروەها دانیشتنی میوانداریکردنی بەرپرسانی بەشەکانی بەهێزکردنی ژنان لە وەزارەتەکان لە ماوەی ئەم هەفتەیەداو بابەتە لۆجستییەکان دەربارەی هەردوو میواندارییەکە.
لە لایەکی دیکەوە، گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان كرا، بۆ دیاریکردنی بەروارێک بۆ به‌ستنی‌ دانیشتنێك لەسەر پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵان و ڕێکەوتن كرا لەسەر ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە هۆڵی شەبیبی له‌ ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌نجام بدرێت، له‌ گه‌ڵ دابینكردنی‌ هەموو شتێکی پێویست بۆ تەواوکردنی.
لە کۆتاییدا لیژنەکە ڕازی بوو له‌سه‌ر بانگهێشتکردنی ژمارەیەک لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای پاراستنی منداڵان و ڕەچاوکردنی بۆچوون و پێشنیارەکانیان و بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکەی هەفتەی داهاتوودا.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٩ / ٤ / ٢٠٢٣