‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان پێشوازی لە فەرماندەی هەرێمی دووی پاسەوانی سنوور ده‌كات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری لیوا عەدنان حەسەن عەبد فەرماندەی هەرێمی دووەمی پاسەوانی سنوور کرد.
‎لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ ئامادەیی فەرماندەی هەرێمی دووەمی پاسەوانی سنوور کرا، بۆ گرتنە ئەستۆی سنووری پارێزگای ئەنبار.
‎لە لایەکی دیکەشەوە، لیوا عەدنان ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی میکانیزمی کارکردنی ناوچەی دووەمی پاسەوانانی سنوور پێشكەش بە لیژنەكە كردو لە هەمان کاتدا پێداویستیەکانی ناوچەی دووەمی لە ڕووی کەلوپەل و کەلوپەلی سەربازییەوە ڕوونکردەوە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٩