‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پێشوازی لە كادری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆ دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم ئەبوسودە جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی بەشی تۆمارکردنی تاوان لیوا عەلی سەرحان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بەڵگەی تاوانکاری لە وەزارەتی ناوخۆ لیوا رزا عه‌بد شەلال کرد، بۆ بینینی دۆخی‌ کارەکانی هەردوو بەشەکە.
‎لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ میکانیزمی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوانکاری و ئەو بەربەستانە کرا کە ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبنەوە.
‎لە هەمان چوارچێوەدا، لیژنەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەشی تۆمارکردنی تاوان گفتوگۆیان کرد لەسەر میکانیزمی کارەکانی بەشەکەی و ئەو بەربەستانەی كه‌ ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبنەوە.
‎لە بەرامبەردا، لیژنەکە پشتیوانی خۆی‌ بۆ هەردوو بەشەکەی دووپاتکردەوە، بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان بە خێرایی بۆ نیشاندانی ئەنجامەکان لە شوێنی تاوانەکە.
‎لیژنەکە بڕیاریدا ڕاسپاردەیەک بنێرێت بۆ بەڕێز وەزیری ناوخۆ بۆ دابینکردنی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوانکاری لەگەڵ ئەفسەران، هەروەها دابینکردنی ئەو پێویستیانەی كه‌ به‌شەكان پێویستان پێیەتی، جگە لە زیادکردنی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەچنە شوێنی ڕووداوەکە.

‎ئەنجومەنی نۆێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٩