لیژنەی ئاسایش و بەرگری پڕۆژەی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تاوتوێ دەکات
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زاملی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە بهست، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامەی كارەكانی .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، بڕگەو ماددەکانی پڕۆژەی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی بە تەواوی گفتوگۆی لەسەر کرا.
لیژنەکە لێکۆڵینەوەی لە ڕاپۆرتی ئەو لیژنە لاوەکییە کرد کە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی بۆردومانکردنی دهوروبهری فڕۆکەخانەی سلێمانی و سەردانە مەیدانییەکانی، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ببینن و تاوتوێی ئەنجامەکانی سەردانەکەو پێشنیارهكان بکەن.
لیژنەکە لێکۆڵینەوەی لە ڕاپۆرتی ئەو لیژنە لاوەکییە کرد کە پێکهێنرا بۆ بەدواداچوون لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکوک دوای سەردانەکەی بۆ پارێزگاکە.
لیژنە پێشنیاری پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی کرد لەسەر بابەتی بۆردومانکردنی سنوورەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی بۆ ئەوەی لە بەرنامەی کۆبوونەوەکانی داهاتوودا پێشکەشیان بکات.
هەروەها پێشنیاری ئهوه کرا کە لیژنە لاوەکییە پێکهێنراوەکان کۆببنەوە بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکوک و دەرکردنی بڕیارو ڕاسپاردە کە لە لیژنەکەدا گفتوگۆی لە سەر بکرێت و دواتر پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەکانی بکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/١٠/١