‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری لیژنەی لاوەکی وەزارەتی بەرگری دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد بولانی سەرۆکی لیژنەی‌ لاوەکی کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون به‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆتایی به‌ گرێبەستیان هێنراوه‌، ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، میوانداری لیژنەیەکی لاوەکی کرد، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە پێکهێنراوه‌ بە سەرۆکایەتی فەریق روكن سەعد عەلاق.
‎ لە میانه‌ی‌ میوانداریکردنەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە کرا کە گرێبەستەکانیان بۆ خزمەتکردن کۆتایی پێهێنراوه‌، هەروەها دۆسیەی ئەو کەسانەی کە لە پشکنینی پزیشکی تێپه‌ڕنه‌بوون بۆ کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکانیان.
‎لە بەرامبەردا، لیژنەکە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی پرۆسەکان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەو جەختی لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر کردەوه‌ بۆ ئه‌و کەسانەی کە لە پشکنینی پزیشکی دەرنەچوون.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٣