لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری سەرۆكی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووه‌كان دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە پیشوازیانكرد لە ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەڕێز کریستیان ڕیچەرو شاندی‌ یاوه‌ری‌، بۆ تاوتوێکردنی ئەو تاوانانەی له لایەن گروپی‌ تیرۆریستی داعشەوه ئەنجامدراون.
‎لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ ڕۆڵی تیمەکە لە کۆکردنەوەی بەڵگە دەربارەی تاوانە تیرۆریستییەکانی داعش لە عێراق كرا، بە مەرجێک لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی دژ بە ڕێکخراوەکەدا بگونجێت، کە تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی و ڕووداوەکانی جینۆساید پێکدەهێنێت، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پشتڕاستکردنەوەی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش لەبەردەم دادگاکانی عێراق.

 

‎ئەنجوومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٢