لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دەکات
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی سێشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە پێشوازیكرد لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەڕێز قاسم ئەعرەجی، بۆ تاوتوێکردنی پرسی پاراستنی سنوور لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا.
لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی کێشەکانی پەیوەست بە قاچاخچێتی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆی و دۆسیەی گروپە چەکدارەکان لە هەرێمی کوردستان کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ وڵاتانی هاوبەش ئاو لەگەڵ عێراق.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢٢