لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناسنامەو مۆڵەتی چەک لە ‎وەزارەتی ناوخۆ ده‌كات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکە، ڕۆژی چوارشەممە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی ناسنامەو مۆڵەتی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، بۆ تاوتوێکردنی میکانیزم و کۆنترۆڵکردنی دەرکردنی مۆڵەتی چەک.
‎لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ میکانیزمی دەرکردنی ناسنامەی هەڵگرتن و هەڵگرتنی چەک و میکانیزمی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی كرا.
‎لە بەرامبەردا میوانی‌ به‌ڕێز ڕوونکردنەوەیەکی تەواو دەربارەی میکانیزمی کارەکانی بەشەکەی پێشکەش کردو پێداویستییەکانی بەشەکەی ڕوونکردەوە بۆ باشترکردنی دۆخی‌ کارەکانی.
‎لیژنەکە پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەو مۆڵەتی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتکردەوەو ئاماژەی بەوەدا کە نامەیەکی فەرمی دەنێرێت بۆ وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە دابینکردنی پرینتەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی چاپکردنی ناسنامەکان، جگە لەوەی کە ستافیان بۆ دابین بكات بۆ باشتر بەرێوەچوونی كارەكانیان.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣