لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری بنەماڵەی ئەو ئەفسەرانە دەکات کە لە کەیسەکەی باڵیۆزخانەی سوید سزا دراون

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنە، ڕۆژی پێنجشەممە، میوانداری خێزانی ئەو ئەفسەرانەی کرد کە بەهۆی فەرامۆشکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا سزادران.
‎لیژنەکە گوێی لە داواکارییەکانی خێزانەکان گرت، بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە حوکمی ئەو ئەفسەرانە کە ئەو فەرمانەیان جێبەجێ دەكرد، کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بۆیان دیاریکراوە، بەتایبەتی دانبەخۆداگرتن و مامەڵەکردن بە وریاییەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران لەبەردەم باڵیۆزخانەی سوید، بەو هیوایەی کە لیژنەکە داوای دادپەروەری بۆ ئەو ئەفسەرانە بکات کە بە بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی وەزارەتی ناوخۆ ڕووبەڕووی نادادپەروەری بوونەتەوە.
‎لە لایەکی دیکە، سەرۆکی لیژنەکە پشتڕاستی کردەوە کە نادادپەروەری هەیە بەرامبەر ئەفسەرەکان بە بڕیاری دادگا و ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکات.
‎لیژنەکە بڕیاریدا سەردانی ئەفسەرەکان بکات لە ناوەندەکانی زیندانیکردنیان بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخیان ببێت.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤