لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری بریكاری هەواڵگری نیشتمانی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی یاسای هەواڵگری
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی، ڕۆژی پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە میوانداری جێگری هەواڵگری و ستافی پێشکەوتووی دهزگاكه كرد، بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەی یاسای هەواڵگری.
لە میانەی میواندارییەکەدا کە لە هۆڵی دەستووری ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجومەنی باڵای دادوەری و نوێنەری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، پڕۆژەی یاساکە بە شێوەیەکی فراوان گفتوگۆی لەسەر کرا، هەروەها تێبینی و پێشنیارەکان بۆ داڕشتنی وەشانێکی بەهێزی پڕۆژەی یاساکە، بۆ ئەوەی بخرێتە کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوو بۆ خوێندنەوەی دووەم.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤