لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری بریكاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری دەکات بۆ پێداچوونەوە بە میکانیزمی کاری دەزگاکە
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی، ڕۆژی پێنجشەممە، میوانداری بريكارى وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتەکەی کرد، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی کارەكانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، تاوتوێی میکانیزمی کارکردنی دەزگای هەواڵگری و لێهاتوویی خزمەتگوزارییەکان کرد.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم ئەبو سودە، جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەکە کۆتایی هات بە پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەیەکی ورد لەسەر میکانیزمی کارکردنی ئاژانسەکە، جگە لە ڕۆڵی ئاژانسەکە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرو دۆزینەوەو دادگاییکردنی گروپە تیرۆریستیەکان لە حەشارگەکانیاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٤