لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەگەڵ وەزیری بەرگری کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجەی ساڵی 2023
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕۆژی دووشەممە 10/4/2023، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، کۆبوونهوهی خۆی بهست.تێیدا وەزیری بەرگری عێراق بهڕێز سابت محەممەد سەعید عەباسی ئامادهبوو، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتە هاوبەشەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە نوسینگەی وەزیر لە بارهگای وەزارەت بەڕێوەچوو و بە ئامادەبوونی ئەو ستافەی کە پەیوەندییان بە بودجەوە هەیە لە وەزارەت، باسی گرێبەستە کۆتایی پێهاتووەكان و دۆسییەی گۆڕینی سوپا بۆ مەدەنی كرا، جگە لە تاوتوێكردنی دابەشکردنی وەرگرتن لە کۆلێژی سەربازی بۆ پارێزگاکان بەپێی ڕێژەی نیشتەجێبوون.
لە درێژەی دانیشتنەكەدا باس لە کێشەکانی ژێرخانی کۆلێژە سەربازییەكان و هەروەها دۆسیەی جوڵاندنی بەرگری و ئهگهری خستنهسهری بودجەی٢٠٢٣ كرا.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٣٣/٤/١١