لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی هۆزی ئەلنوعەیمیان كرد

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەکە، بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەو پارێزگاری کەرکوک و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی شێخ سوفیان ئەلنوعیمی، ئەمیری هۆزەکانی ئەلنوعەیمیان لە پارێزگای کەرکوک كرد.
‎لە میانەی سەردانەکەدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک له‌ شێخ و کەسایەتی ناسراوی پارێزگاکە، لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان كۆبوونەوەو هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدبوونی کوڕەکانیان دەربڕی و جەختیان لەوە کردەوە کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکەن بە شێوەیەکی خێرا، بۆ گەیشتن بە تاوانبارانی ئەو ڕووداوانە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە دانیشتوانی پارێزگاکەو جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی هۆزە ڕاستەقینەکان و خەڵکی پارێزگاکە، بۆ ئەوەی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بوەستن بۆ جێبەجێکردنی یاساو پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣