‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای كەربەلا كرد

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی و لەگەڵ ئەندامانی لیژنەکە، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای پیرۆزی کەربەلا کرد، بۆ بینینی بارودۆخی ئاسایش و بەدواداچوون بۆ پلانە ئەمنییەکانی تایبەت بە زیارەتكاران.
‎لە میانەی سەردانەکەدا لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار زامیلی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەركانی سوپا عەبدول ئەمیر ڕەشید یارەڵڵاو سەرکردە ئەمنییەکان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا.
‎لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوەکردەوە کە زۆرترین هەوڵ دەدرێت بۆ سەرکەوتنی پلانە ئەمنییەکان و هەماهەنگی لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و سەردانکەران.
‎لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن سەرکردە ئەمنییەکانی کەربەلاوە کورتەیەک پێشکەش کرا سەبارەت بە کراوەیی کەرتەکانی ناو کەرتی بەرپرسیارێتی و ئامادەیی و ئاسایشیان و ڕوونکردنەوەی گرنگترین پێداویستیەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کارکردنی یەکە ئەمنییەکان.
‎لە هەمان چوارچێوەدا، سەرۆکی لیژنەکە لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا، ناسیف خەتابی کۆبووە بۆ بینینی دەزگا ئەمنییەکان و بەدواداچوونەکان لە پارێزگای کەربەلا.
‎لە بەرامبەریشدا، سەرۆکی لیژنەکە پشتیوانی تەواوی خۆی دووپاتکردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر سەبارەت بەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی کارەکانیان دەبنەوە.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٣٠