لیژنەی ئاسایش و بەرگری سەردانی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنەكانی كەركوك و رۆژهەڵاتی دجلە دەكات
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، ڕۆژی سێشەممە، سەردانی بارەگای کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد بۆ بینینی میکانیزمی كاركردنیان.
لیژنەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە حەجی ئەبو نهرجس سەهلانی بهست، بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی لیواکە، بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی کارەکانیان و شوێنی کەرتە سەربازییەکانیان، هەروەها پلانی کرداری سەرکردایەتی بۆ سەپاندنی ئاسایش و یاسا.
لە بەرامبەریشدا سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە كه هێزەكانیان پارێزەری عێراقەو قوربانییەکی گەورەی داوە بۆ ئازادکردنی شارەکان و دووبارە سەپاندنەوەی ئاسایش لە هەرێمەکانی عێراق و ڕوونیشیکردەوە کە پڕۆژەی هەموارکردنی یاساکە هێشتا لە ڕێڕەوەکانی کۆمسیۆنی حەشدی شەعبیدایە, جەختیشی کردەوە کە لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە هەموارکردنەوەی یاساکە، بهو كاتهی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنێردرێت بۆ لیژنەکە.
لەلای خۆیەوە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ڕۆژهەڵاتی دیجلە میکانیزمی کارکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕوونکردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە لیواکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی شارەکانن، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی کە لەناو ناوەندی شاری کەرکوکەو گووتی كه فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان كار دەکات بۆ سەپاندنی ئاسایش و یاسا لە پارێزگاکەداو ستایشی ڕۆڵی لیژنەکهی كرد، لە پشتیوانیکردنی هێزەكانی ئاسایش و هێزەکانی سهربازی و حەشدی شەعبی.
ئەنجوومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٣