‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی‌ پڕۆژەی دەزگای هەواڵگری دەكات

‎لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی به‌ست بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زامیلی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە.
‎لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی‌ پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نشتیمانی و پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپا کە لە دانیشتنی داهاتوودا خوێندنەوەی یەکەمی‌ بۆ دەکرێت.
‎لە لایەکی ترەوە، لیژنە باسی کێشەی دووبارە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکانیان لە نێو وەزارەت و دەزگاكانی‌ ئاسایش و پرسی خۆبەخشی نوێ کرد.
‎لیژنە دەنگیدا بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەكی‌ لاوه‌كی‌ بۆ بەدواداچوون لەسەر پرسی دووبارە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکان، جگە لە بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی خۆبەخشی لە دەزگاكانی‌ ئاسایش، هەروەها بەدواداچوون لەسەر بابەتی سەردانی مەیدانی بۆ بارەگای ئاسایش و خزمەتگوزارییە سەربازییەکان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٥