لیژنەی ئاسایش و بەرگری تاوتوێی بارودۆخی كەركوك دەكات
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی بهست، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە بۆ تاوتوێکردنی كارنامەی دانیشتنەكانیان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنەکە بەڕێوەچوو، پڕۆژەی یاساکان کە رەوانە كراون بۆ لیژنەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا .
لە تەوەرێكی تردا تیشک خرایە سەر گفتوگۆکردن لەسەر ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکوک و جەختیشیان کردەوە لەسەر پەرۆشی لیژنەکە بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری ئەمنی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
لە بەرامبەریشدا سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لیژنەیەکی لاوەکی لەلایەن لیژنەکەوە پێکبهێنرێت بۆ سەردانیکردنی پارێزگاکە و بینینی بارودۆخی ئەمنی.
لیژنەکە بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان پێکبهێنێت، بۆ بەدواداچوون لەسەر ڕووداوە ئەمنیەکانی ئەم دواییەی پارێزگای کەرکوک و دیاریکردنی ڕۆژی سێشەممە 12/9/2023، وەک بەرواری سەردانیکردنی ناوچەکە بۆ پارێزگاکە و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوە ئەمنیەکانی ناو پارێزگاکە.
هەروەها لیژنەکە بڕیاریدا لیژنە لاوەکییەکان پێکبهێنێت بۆ بەدواداچوون بۆ خێراکردنی یاساکان.
لیژنەکە پێشنیاری دانانی کات و ڕێکخستنی کاتێکی کرد، بۆ میوانداریکردنی ئەو دەسەڵاتانەی کە پەیوەندییان بە پڕۆژە یاساکان هەیە کە لە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٩/١٠