لیژنەی ئاسایش و به‌رگری‌ سەردانی بڕێوەبەرایەتی ئەركانی سوپای كرد

‎شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، ڕۆژی دووشەممە سەردانی بەشی بەڕێوەبەرایەتی ئەركانی سوپایان کرد، بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار جەواد بولانی بە هاوڕێیەتی پەرلەمانتار یاسر ئەسکەندەر وتوت و پەرلەمانتار ئەحمەد موسه‌وی، بۆ بینینی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی گرێبەستەکانیان لە وەزارەتی بەرگری کۆتایی پێهاتوە.
‎له‌ کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی‌ كێشه‌ی‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ كرا كه‌ كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌كانیان هێنراوه‌و و هه‌ردوولا ڕێککەوتن لەسەر پێدانی واده‌یه‌كی‌ کۆتایی بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ کردنەوەی ڕێگا بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت داواكانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ خزمەت، هەروەها پۆلێنکردنی بەساڵاچووان لە گرێبەستە کۆتایی پێهاتوەكان و پۆلێنكدنیان بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە بۆ پۆلە تەکنیکییەکانی سوپا بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونەکانیان وەربگرن، جگە لەوەی کە پێشینە بە بنەماڵەی شەهیدان و بریندارەکان بدەن و لە خۆگرتنی ئەو ئەفسەرانەی کە لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لە دژی پێکهێنراوە و کاریگەریان لەسەر پارەی گشتی و ئاسایشی دەوڵەت و دامەزراوەی سەربازی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ کارەکانیان.
‎هەروەها ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی بڕیارە ئەمنییەکان بە زووترین کات بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانی ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە بۆ خزمەت و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی سکاڵای پێشکەشکراو لەلایەن ئەو کەسانەوە کە گرێبەستەکانیان لە ئەفسەرانی پلەدارو فەرمانبەرانی مەدەنی کۆتایی پێهاتوە.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٢٤