لیژنەی ئابوری پەرلەمان پێشوازی لە شاندی بەریتانیا دەکات
لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە پێشوازیکرد لە شاندێکی بەریتانیا .
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بابەتی نوێگەری لە میکانیزمەکانی کار لە دەستەی گشتی باج و دەستەی گومرگ کرا، لەڕێی ھاندانی لایەنە تایبەتمەندەکان تاوەکو کارەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بکرێت ( حکومەتی ئەلیکترۆنی) بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان.
شاندی میوان ڕوونیکردەوە کەوا گۆڕینی مامەڵەکان لە کاغەزەوە بۆ شێوازی ئەلیکترۆنی وادەکات بە ماندووبوون و کاتی کەمتر کارەکان بەڕێوەبچێت، ئەمە جگە لەوەی بە ئاسانی دەتوانرێت کۆنترۆڵی ئەو پارانەش بکرێت کە لە باج و ڕسومات و گومرگ دەست ئەکەوێت، ئەمەش بە فیڕۆچوون کەمدەکاتەوەو داھاتی نانەوتیەکان زیاد دەکات کە دەگەڕێتەوە بۆ گهنجینهی گشتی.
لهلای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، پێشوازیان لە ھاریکاری بەرھەمداری نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست کردو خواستی عێراقیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی بەریتانیا لەو بوارەدا پێشاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٢