السبت, أبريل 19, 2025
لجنة الاقتصاد والصناعة والتجارةلیژنه‌كان

لیژنەی ئابوری پەرلەمان وۆرکشۆپێک لەسەر پرۆژە یاسای ھاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت ساز دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٣/١١/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار علی موسەوی سەرۆکی تەمەن و ئامادەبونی ئەندامانی لیژنە، وۆرکشۆپێکی سازکرد بە مەبەستی تاوتوێكردنی‌ پرۆژە یاسای هاوبه‌شی‌ لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا بە ھەماھەنگی لەگەڵ پرۆژەی تەواوکاری.
لە وۆرکشۆپەکەدا تیشک خرایە سەر ناساندنی چه‌مكی‌ ھاوبەشی و ڕۆڵی لە چارەسەکردنی کورتھێنانی بودجەی گشتی ئیتیحادی و بەشداریکردنی شارەزایانی‌ کەرتی تایبەت لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی کە پەیوەندیان بە ژێرخانی وڵاتەکەوە هه‌یه‌، تاوەکو حکومەتەکان ڕۆڵی سەرەکی خۆیان بگێڕن له‌ داڕشتنی سیاسەتی گشتی و سەرپەرشتیكردن و بەدواداچون.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، پەرلەمانتاره‌ بەڕێزەکان سەرنج و پێشنیارەکانی‌ خۆیان خسته‌ڕوو بە مەبەستی ئەنجامدانی ھەموار لە ماددەکانی پرۆژەیاسای ھاوبەشی بە جۆرێک كه‌ یەکانگیربێت لەگەڵ ھۆکارەکانی دەرکردنی یاساکە.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا ئه‌ندامانی‌ لیژنە جەختیان له‌وه‌کردەوە کە کۆبونەوەو سیمیناری تر دەبەستن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕاو خستنەڕوی دیدگاکان لەسەر بابەتی ھاوبەشی لە نێوان ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا بۆ گەیشتن بە شێوازی کۆتایی وە ئامادەکاریی بۆ دەرچواندنی یاساکە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٤ ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢