لیژنەی ئابوری پەرلەمان هەنگاوەکانی ئامادەکردنی پهڕهی چاکسازی ئابوری تاوتوێ دەکات
لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە کۆبووە، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکردنی بڕگەکانی پهڕهی چاکسازی ئابوری.
لیژنەکە ئاشکرایکرد کەوا ئامادەکردنی وەرەقەیەکی چاکسازی گشتگیری ئابوری بۆ ئابوری عێراق بەشدارییەکی کاریگەری دەبێت بۆ جوڵاندنی چەرخی ئابوری عێراق، کە بەدەست کێشەی پێکهاتەیی دەناڵێنێت لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی عێراق پێیدا تێپەڕیوە.
لیژنەکە جەختیشی کردەوە كه وەرەقەی چاکسازی لە ناو ھۆڵی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، و پاش ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر دهدرێت حکومەت ناچار دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی.
ھەروەھا لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی ئابوری پاڵپشتی هەنگاوەکانی حکومەتن بۆ بوژاندنەوەی ئابوری، جەختیشیان لە پێویستی ھاریکاری لە نێوان دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن کردەوە بۆ برەودان بە ئابوری عێراق.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٨/٣