لیژنەی ئابوری پەرلەمان میوانداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی‌ کۆمپانیای‌ گشتی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حوسێنی سەرۆکی لیژنەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە، میوانداری ژمارەیەک له‌ بەرپرسانی‌ وەزارەتی بازرگانی کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی دانەوێڵە کرد سەبارەت بە سکاڵایەک لەبارەی ھەبوونی سەرپێجی كارگێڕی‌ و دارایی لە کۆمپانیاکەدا.
لە میانەی میوانداریەکەدا لیژنە گوێی بۆ باسێکی دوورودرێژ گرت کەلەلایەن کاربەدەستانی‌ کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی دانەوێڵەوه‌ پێشکەشکرا، له‌ گه‌ڵ وەڵامدانه‌وه‌ی‌ سەرجەم ئەو پرسیارانەی کە لەلایەن ئەندامانی لیژنەکەوە ئاراستەیان کرا.
لەلای خۆشیەوە لیژنەکە دووپاتیکردەوە کە ھەڵدەستن بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە، وە ھەموو ڕێکارە یاساییەکان لە پێناو پارێزگاریكردن لە سامانی گشتیدا دەگرنەبەر.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٧