لجنة الاقتصاد والصناعة والتجارةلیژنه‌كان

لیژنەی ئابوری پەرلەمان تاوتوێی ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حوسێنی سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی بەست بۆ تاوتوێكردنی‌ ھەمواری چوارەمی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان و یەکێتی پیشەسازییەكانی‌ عێراقی و ژمارەیەک لە پیشەوەران ئامادەیبوون، تاوتوێی گرنگترین بیرۆکەو پێشنیارەکان کرا، کە ڕۆڵیان دەبێت لە دەرکردنی یاساکەدا، بە شێوەیەک کە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی سەرجەم خواستەکان.
لیژنە جەختی کردەوە کە پرۆژە یاساکە لە نزیکترین دەرفەتدا دەخرێتە دەنگدانەوە، لە دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/١٧