لیژنەی ئابوری پەرلەمانی میوانداری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی وەبەرھێنان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەکات

لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار یاسر حوسێنی و ئامادەبوونی ئەندامان، ڕۆژی پێنجشەممە میوانداری بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری نیشتمانی وەبەرھێنان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و شارەوانیەکان کرد .
لە میانەی دیدارەکەدا لیژنەکە جەختی لەسەر پارێزگاری کردن لە بەرھەمی ناوخۆ لەلایەن دامەزراوەکانی دەوڵەت کردەوە، ھەروەھا جەختیشی کردەوە لە بەکارھێنانی بەرھەمی نیشتمانی لە سەرجەم پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرھێنانەکان کەلەعێراق ئەنجام دەدرێن .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٣/٢٠٢٣