لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی پلانی چاکسازی ئابوری دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەحمەد سەلیم کینانی سەرۆکی لیژنەکە، سەردانی بەڕێز موحەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسینگەی فەرمی خۆی لە بەغدا کرد .
لەدیدارێکدا تاوتوێی بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازی ئابوری و پاڵپشتی کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و بازرگانی کرا، ھەروەھا دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ گەنجان و ھەرشتێک کە ھاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە کەڵەکەبووەکان.
ھەر لە میانەی گفتوگۆکاندا سەرۆکی لیژنە جەختی لە یەکخستنی ھەوڵەکان و ھەماھەنگی بەردەوامی نێوان دەستەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن کردەوە، لە پێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
بەڕێز کینانی ئاماژەی بەوەشکرد كه ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکات لە سەرکەوتنی کارەکانی حکومەت لە ڕێی دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە ھاوکارن بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاریەکان کە قۆناغی ئێستا دەیخوازێت، بەتایبەت ئەوەی کە پەیوەستە بە پێشخستنی ئابوری، بۆ ئەوەی یەکانگیر بێت لەگەڵ خواستەکانی حکومەت کە لەکارنامەکەیدا ھاتووە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی بودجەی سێ ساڵەی حکومەت کرایەوە، لەپێناو بەدیهێنانی چاکسازی پێویست لە کەرتە جیاوازەکاندا، و جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە سەرجەم بوارە گرنگەکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٠/٤/٢٠٢٣